کورێك ویستی پاداشتی دایکی بداتەوە
کورێك بە دایکی وت دەمەوێت پاداشتی ئەو هەمو ساڵەی کە گەورەت کردوم بدەمەوە داوای هەرشتێك بکەیت بۆ دەکەم
دایکی وتی کوری خۆم من تەنها ئەرکی دایکایەتیم بەجێ هێناوە وەك هەمو دایکێکی تر بەڵام کورەکە ئینکاری کردو وتی دەبێ پاداشتت بدەمەوە دایکەکە وتی من تەنها داواکاریەکم هەیە ئەگەر توانیت ئەوا تۆ پاداشتی منت داوەتەوە داواکاریەکەشم ئەوەیە کە یەك شەو لە سەر جیگاکەم بخەوە لەگەڵم دا کورەکەش وتی زۆر ئاسانە شەو داهات کورەکە چوە سەر جێگاکەی دایکی و لەگەڵی دا خەوت .دوای ئەوەی کورەکە چاوی چوە خەو دایکی هەستاو پەرداخێك ئاوی کردە ژێری ....کورەکە بەدەم خەوەوە خۆی لول کردو چوە لا وشکەکەی جێگاکە ئینجا دایکی پەرداخێك ئاوی تری کردە لا وشکەکەی کە کورەکەی لێخەوتبو تا تەواو جێگاکە تەر بو .....
