سری پنجم ضرب المثل های کردی از وبلاگ کردستانکم

1- من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
2- من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
3- ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
4- که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
5- ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
6- که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
7- نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
8- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
9- له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
10- که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
11- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
12- له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
13- ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
14- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
15- با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
16- له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
17- دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
18- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
19- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
20- سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
21- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
22- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
